10
سامسۆنگ 25, تشرینی یه‌كه‌م 2018

سامسۆنگ باڵیۆزێکی خۆی بە هۆی بەکارهێنانی ئایفۆنەوە بە 1.6 ملیۆن دۆلار سزادەدات

ڕۆژنامەنوس و سیاسەتمەنداری ڕووسی، Ksenia Sobchak، ڕێکەوتنی لەگەڵ سامسۆنگ هەیە بۆ ڕیکلامکردن بۆ بەرهەمەکانی لە ڕووسیا. یەکێک لە خاڵەکانی بەڵێننامەی نێوان سامسۆنگ و خاتوو سۆبچاک بریتییە لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە کاتی بۆنە و بەرنامە و شوێنە گشتییەکاندا. ئەمەش واتای وایە ئەم کەسە کە پێی دەگوترێت Brand Ambassador بۆی نییە مۆبایلی ڕکابەرەکانی بەکاربهێنێت.

شایەنی باسە، ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی، کە لە خوارەوە دانراوە، دەردەکەوێت ئایفۆن ١٠ بەکاردەهێنێت و تەنانەت هەوڵی شاردنەوەیشی دەدات بە پارچە کاغەزێک، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەبووەتە ڕێگری لە سامسۆنگ تا نەزانێت ئەم خاتوونە ئامێری دیکەی بەکارهێناوە یان نا. لە ئێستادا سامسۆنگ داوای تۆمارکردووە و دەیەوێت بە بڕی ١٠٨ ملیۆن روبڵی ڕووسی، کە هاوتایە لەگەڵ ١.٦ ملیۆن دۆلار، سزابدات.

دەتوانن لە خوارەوە بینەری ڤیدیۆیی خاتوو سۆبچاک بن، کە چۆن هەوڵی شاردنەوەی ئایفۆن ١٠ یەکەی دەدات لەبەر چاوی کامێرا. بە داخەوە تەنها ئەم دیمەنە بووەتە هۆی ئەوەی سامسۆنگ بەو بڕەی ئاماژەی پێکرا داوا لەسەر ناوبراو تۆماربکات.

[su_youtube url=”https://youtu.be/ea5BO6qJOfg”]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ