سامسۆنگ
25, تشرینی یهكهم 2018
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A6Sـی بە ڕامی 6 گێگابایت و Snapdragon 660ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی یەکەم مۆبایلی ڕاگەیاند کە خۆی سەرپەرشتی دروستکردنی نەکردبێت بە ناوی Galaxy A6S، مۆبایلەکە دروستکراوە لە لایەن کۆمپانیای Wintechـەوە و هەڵگری ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6 ئینج و بە ڕوونی 1080×2160 پێکسڵ و بە دووری 18:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 660
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: 2 کامێرا بە ڕوونی 12+2 مێگاپێکسڵ
کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- توانستی پاتری: 3300 میللی ئەمپێر
- نرخ: 300$ دۆلار
- دەرچە: USB Type-C
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.