10
کۆمپیوتەر 25, تشرینی یه‌كه‌م 2018

کۆمپانیای HP لاپتۆپی Spectre x360 ڕاگەیاند کە پاتریەکەی 22.5 كاتژمێر بەرگەدەگرێت

کۆمپانیای HP نەوەیەکی نوێی لە Spectre x360 بە دیزاینێکی قەشەنگ و جوان و مۆدێرن ڕاگەیاند. ئەم لاپتۆپە بە قەبارەی ١٣ و ١٥ ئینج بەردەستە و شوێنی دەرچەی USB-Cـیان هەیە و ڕوونماکەیان لەمسە و پشتگیری لە پێنوسی ئەلیکترۆنی دەکەن. هەروەک نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری ئینتێڵیان لەسەرە و لە مانگی داهاتوو لە کۆگاکانی HP و BestBuy لە ئەمریکا بەردەست دەبن.

جۆری ١٣ ئینجی ئەم لاپتۆپە، ڕوونماکەی 4K ـیە و بە پڕۆسێسەری چوار ناوکی نەوەی هەشتەمی ئینتیڵ بەهێزکراوە، بەڵام ئەم تایبەتمەندیەی لەم جۆرە جێگەی سەرسوڕمانە بوونی پاتریەکە کە تا ٢٢.٥ کاتژمێر بەرگە دەگرێت. لاپتۆپەکە خاوەنی ڕامی ١٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ١ تێڕابایتە و پشتگیری لە جۆری بیرگەی ئێس ئێس دی دەکات تا ٥١٢ گێگابایت. گرافیک کاردەکەی لە جۆری UHD GRAPHICS 620. هەروەها ئەم جۆرە لاپتۆپە بژاردەی تەکنەلۆژیای LTEی لە جۆری eSIM لە ئینتێڵەوە بۆ بەردەست کراوە. وە نرخی ئەم جۆرەیان ١١٤١ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

سەبارەت بە جۆری ١٥ ئینجی، کە زۆر گونجاوە بۆ وێنەگر و مۆنتێر و گرافیک دیزاینەر و پیشە هاوشێوەکان، چونکە ئەم جۆرەیان بە پڕۆسێسەری ٤ ناوکی یان ٦ ناوکی نەوەی هەشتەمی ئینتێڵ بەهێز کراوە، ئەمە لە کاتێکدا بژاردەکانی گرافیک کارد بۆ ئەم جۆرە بریتیین لە GeForce MX 150 و GTX 1050Ti، کە بەهێز و بە توانان لە بواری یاری و کارکردن لەسەر ڤیدیۆ. هەروەک ئەم لاپتۆپە سیستەمی ساردی تێدا جێگیرکراوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی گەرمبوونی ئەم لاپتۆپە. هەروەها ئەم لاپتۆپە ڕامی ١٦ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیی تا ٢ تێرابایت بەردەستە و پشتگیری لە بیرگەی ئێس ئێس دی تا ٥١٢ دەکات و نرخیشی ١٣٨٩ دۆلاری ئەمریکییە.

شایەنی باسە، هەردوو جۆرەکە خاوەنی پەنجەمۆرن لە بەشی پێشەوەی ئامێرەکە، لەگەڵ بوونی دەرچەی جۆری USB-C بۆ گواستنەوەی خێرای زانیارییەکان، هەروەها دەرچەی HDMI 2.0 و دەرچەی خوێندنەوەی بیرگەی دەرەکی.

سەرچاوە :
تاگەکان hp
بۆچونی تۆ