ئامێرە هەمەجۆرەکان

زانیاری نوێ لەسەر گالەکسی S10 بڵاو دەبێتەوە

سامسۆنگ و مۆبایلەکانی دەنگوباسیان لێنابڕێت و هەواڵەکان بەردەوامن لەسەر مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ و گالەکسی S10ـی ساڵی داهاتوو. ئێستا چەندین زانیاری نوێ دەربارەی گالەکسی S10 بڵاوبوونەتەوە کە لەلایەن چەندین ڕاگەیاندنەوە ئاشکراکراون. ئەو تایبەتمەندییانە چین کە لە گالاکسی S10 چاوەڕێیان دەکەین؟

گالەکسی S10 ڕوونمایەکی ئۆلێدی چەماوەی دەبێت کە هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆرە و پێی دەڵێن پەنجەمۆری ژێر ڕوونما کە ئێستا لە زۆربەی مۆبایلە چینییەکاندا هەیە و هێشتا لە گالەکسییەکانی ئێستا جێگیر نەکراوە. لە بەشی پشتەوەی ئەم مۆبایلە ٣ کامێرا هەیە و لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی کە کەوتووەتە ژێر ڕوونماکەیەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەکەن بەوەی سامسۆنگ ٣ جۆری گالەکسی S10 بڵاو دەکاتەوە، کە یەکێکیان گالەکسی S10ـیە و ئەوەی دیکەش پڵەسەکەیەتی، ئەوەی شایەنی باسە جۆری سێیەمی گالەکسی S10 کە نرخی هەرزانتر دەبێت بەوەی ڕوونماکەی چەماوە نییە و هەستەوەری پەنجەمۆرەکەی لە ژێر ڕوونماوە نییە و لە تەنیشتەوە دەبێت، وەک لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە.

Samsung's foldable concept

هەر لەگەڵ ڕاپۆرتەکەی گالەکسی S10 باس لە مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگیش دەکرێت، کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو نمایش بکرێت هەروەک سەرۆکی سامسۆنگ پشتڕاستی کردوەتەوە. ئەوەی لە ڕاپۆرتەکان هاتووە قەبارەی ڕوونماکەیەتی. قەبارەی ڕوونماکەی ٤ ئینچە ئەو کاتەی کە چەماوەتەوە، وە ٧ ئینچە ئەو کاتەی کە لە باری ئاساییدایە، بەڵام پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ ناگرێت چونکە بەهۆی تەکنیکی چەماندەوە قورسە تایبەتمەندییەکی وەها لە ڕوونماکەدا هەبێت.

سەرچاوە:

26 تشرینی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481