هەواڵ
27, تشرینی یهكهم 2018
مۆبایلی Red Magic 2 کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 10 گێگابایت

کۆمپانیای Nubia کە نیشانەیەکی بازرگانی کۆمپانیای ZTEـە هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک تیایدا دیزاین و کۆمەڵێک تایبەتمەندی مۆبایلی Red Magic 2 ئاشکرا دەکات، مۆبایلەکە وا دیارە هەڵگری پڕۆسێسەرێک دەبێت لە جۆری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 10 گێگابایت بەمەش دەبێتە دووەم مۆبایل لە جیهاندا پاش مۆبایلە ئاست بەرزەکەی شاومی Black Shark Helo و لەم بابەتەوە دەتوانن خوێنەری سەرجەم تایبەتمەندیەکانی بن (مۆبایلی شاومی Black Shark Helo بە ڕامی 10 گێگابایت و ڕوونمای ئۆلێدەوە ڕاگەیاندرا).
هەروەها مۆبایلەکە وا دیارە خاوەنی شلەی ساردکەرەوە دەبێت بە شێوەیەک دەبێتە یاریدەدەرێکی گەورە لە کاتی کارپێکردنی یاریە بەهێزەکان و پارێزگاری دەکات لە نزم ڕاگرتنی پلەی گەرمی مۆبایل لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی بڵندگۆیەکی سێ دووری دەبێت واتە خاوەنی بڵندگۆکانی ستیریۆ دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە بەرواری 31/10/2018 مۆبایلەکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.