ئای ئۆ ئێس
27, تشرینی یەکەم 2018
چۆنیەتی چالاککردنی باری تاریکی (Dark Mode) لەسەر ئایفۆنەکانمان

بێگومان زۆر جار بە شەواندا یاخود لە شوێنی ڕووناکی کەمدا مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین ئەمەش زیانێکی زۆر بە چاو دەگەیەنێت بە هۆی بەرزی ڕووناکی مۆبایلەکانمان، هەر بۆیەش لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە ڕێگایەکی ئاسان بۆ چالاککردنی باری تاریکی مۆبایلەکانی ئایفۆن هەتاوەکو لە کاتی بەکارهێناندا ڕووناکی مۆبایل ئازاری چاومان نەدات و بێگومان ئەم تایبەتمەندیە لە سەرجەم ئەو ئامێرانەی کار بە سیستمی iOS 11 دەکات بوونی هەیە.
چۆنیەتی چالاککردنی باری تاریکی:-
- سەرەتا بەشی ڕێکخستنی مۆبایل دەکەینەوە

- پاشان Accessibility هەڵدەبژێرین

- پاشان Display Accommodations


- پاشان Smart Invert چالاک دەکەین

پاش چالاککردنی ئەم هەڵبژاردەیە دەبینین سەرجەم ڕووکاری سیستمەکە گۆڕانکاری تێدا درووستبووە لە ڕووی ڕەنگەوە و دەتوانیت ئاسانتر نووسینەکانت بخوێنیتەوە یان کار بە مۆبایلەکەت بکەیت لە شەواندا.
بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە هەنگاوەکان بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:-
https://www.youtube.com/watch?v=8t2bqXZdLRg
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.