هەواڵ
11, تشرینی دووهم 2012
فەیسبووک دەنگ بۆ Notifications و وەڵامدانەوە بۆ Commentـەکان زیاددەکات.

فەیسبووک لە تاقیکردنەوەی دوو تایبەتمەندی تازەیە، ئەوانیش وەڵامدانەوەی کۆمێنتەکان و دەنگ بۆ نۆتیفیکەیشنەکان. بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان لە فەیسبووک مرديث شين ئاماژە بە تاقی کردنەوەی ئەو دوو تایبەتمەندییە تازەیە دەدات و ڕوونی دەکاتەوە کە لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی شێوازێکی نوێی کۆمێنتەکان لەسەر شێوەی پرسیار و وەڵام و ئەوشێوەیە لەسەر زۆربەی بڵۆگەکانی ئینتەرنێت دەر دەکەوێت.
سەبارەت بە زیادکردنی دەنگ بۆ نۆتیفیکەیشنەکان فەیسبووک لە هەوڵی زیادکردنی دەنگە بۆ بەشی ئاگادارکردنەوەکان(نۆتیفیکەیشن)ـەکان و لەکاتی زیادکردنی بابەت و کۆمێنت لەسەر بابەتەکانلەمەودوا دەنگێک بوونی دەبێت. سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم دوو تایبەتمەندییە فەیسبووک دەڵیت جارێک بە شێوەیەکی ئەزموونی لەژێر تاقیکردنەوەدان و دوای ماوەیەکی تر دەبنە گشتی.
سەرچاوە Ait
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!