تویتەر
27, تشرینی یهكهم 2018
تویتەر سەرەڕای لە دەستدانی بۆ 9 ملیۆن بەکارهێنەر هەتاوەکو ئێستاش لە قازانجەکانی بەردەوامە

تویتەر بە هۆی جێبەجێکردنی ڕێسا نوێیەکانی بەسەر بەکارهێنەراندا ڕووبەڕووی دابەزینێکی زۆر بووەوە لە ڕێژەی بەکارهێنەراندا، بەڵام ئەمە لە بەردەوامی قازانجەکانی تۆڕەکەی کەم نەکردەوە بە شێوەیەک لە پاش جێبەجێکردنی ڕێسا نوێیەکان ڕێژەی 9 ملیۆن بەکارهێنەری لە دەستداوە بەڵام بڕی 106$ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی بەکارهێنەران ڕووی لە کەمبوونەوە کرد چونکە لە پێشووتردا ڕێژەکە 335 ملیۆن بوو بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ 326 ملیۆن بەکارهێنەر ئەمەش سەرەڕای سڕینەوەی تویتەر بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بە هۆی پێشێلکردنیان بۆ یاساکان لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانەی هەژمارەکان دابەزیوە بۆ لە سەدا %9 لە پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سەدا %11 بووە.
سەچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.