شاومی 27, تشرینی یه‌كه‌م 2018

شاومی 100 ملیۆن یەکەی لە مۆبایلەکانی فرۆشتووە بە تەنها لە ماوەی 10 مانگدا

کۆمپانیای شاومی لە ساڵی 2017ـدا سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 90 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی و بۆ ساڵی 2018ـش ڕایگەیاند کە لە پلانیدایە 100 ملیۆن یەکە بفرۆشێت، هەر لەم بارەیەوە وانگ شیانگ جێگری بەڕێوبەری کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند بە هاتنی هەفتەی داهاتوو کۆمپانیاکەیان دەگاتە ئامانج ئەویش فرۆشتنیەتی بۆ 100 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی.

ئەم سەرکەوتنەی شاومیش لە کاتێکدایە کە بە شێوەیەکی گشتی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە بەڵام وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو سەرکەوتوو بوو لە بەدیهێنانی ئامانجەکەی پێش کۆتایی هاتنی ساڵ ئەمەش وا دەکات کۆمپانیاکە پاڵنەرێکی زیاتری بۆ دروست ببێت هەتاوەکو فرۆشی زیاتر دەستەبەر بکات.

هەر چەندە کۆمپانیای ناوبراو هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی نەبووە لەم بارەوە بەڵام پێشبینی دەکرێت بە ئاسانی بگات بە ئامانجەکەی و تەنانەت فرۆشی زیاتریش تۆمار بکات لە ساڵی 2018 بە شێوەیەک دەتوانێت بە ئاسانی فرۆشی مۆبایلەکانی بگەیەنێتە 120 ملیۆن یەکە بە تایبەت لە پاش ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلی Mi Mix 3.

بۆچونی تۆ