ئەپ و نەرمەکاڵا
28, تشرینی یەکەم 2018
7 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ئەپ و یاریەکان لە کۆگای گووگڵ پلەی هەندێکیان بۆ ماوەیەکی کاتی دەبنە خۆڕایی ئەمانەی خوارەوەش ژمارەیەک ئەپی ئەم هەفتەیەن بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگاکەدا.
Secret Letter Pro

ئەپەکە ڕێگە بە نامە گۆڕینەوە دەدات بەڵام بە پاراستنێکی بەرز. (داگرتن)
LockMyPix: Private Photo & Video Vault

ئەپێک بۆ پاراستنی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانت. (داگرتن)
ElectroCalc PRO

ئەپێکی تایبەت بەو کەسانەی ئەندازیارن یاخود کارەکەیان پەیوەندی بە ئامێرە کارەباییەکانەوە هەیە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت هەر یەکەیەک بۆ یەکەیەکی تر بگۆڕیت یاخود هەژمار بکەیت. (داگرتن)
DocSense Pro

ئەپێکی بەسوودە لە ڕێگایەوە دەتوانیت واتای تەواوی هەندێک لە وشە ئینگلیزییەکان بزانیت. (داگرتن)
World news all around the world

ئەپێک بۆ زانینی سەرجەم هەواڵەکان لە جیهاندا. (داگرتن)
Trueshot Swing Tempo

ئەپێک بۆ هەوادارانی وەرزشی گۆڵف و ڕێگەت پێدەدات شیکردنەوە و تۆماری لێدانەکانت بکەیت. (داگرتن)
Protect File Pro -Lock and Send File -En/De Crypt

ئەپێک بۆ پاراستنی سەرجەم فایلەکانی نێو مۆبایلەکەت. (داگرتن)
تێبینی:
- هەندێک لە ئەپەکان بۆ ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بە خۆڕایین، هەر بۆیە گەر ئەپەکە بە خۆڕایی نەبوو لە لات مانای وایە کاتی بە خۆڕایی بوونی تەواو بووە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.