10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 28, تشرینی یه‌كه‌م 2018

سیستمی iOS 12 سەرکەوتوو دەبێت لە ڕێگری کردن لە ئامێری GrayKey بۆ کردنەوەی ئایفۆنەکان لە باری قوفڵ بووندا

هەمیشە ئەپڵ داوای حکومەت و ڕێکخراوە ئاسایشیەکانی دەوڵەتی ڕەتدەکردەوە بۆ کردنەوەی ئایفۆنەکانی لە باری قوفڵ بووندا هەر بۆیە ڕێکخراوەکان ناچارن پشت بە هەندێک کۆمپانیای تایبەت بەم کارانە ببەستن و ئەمەش وایکرد ئامێری GrayKey یاخود GrayBox دروست بکرێت، ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت بۆ کردنەوەی ئایفۆنە پارێزراوەکان و بە تایبەت تریش لە لایەن دەزگا ئاسایشیەکانی حکومەتەوە زیاتر بەکاردەهێنرێت.

بەڵام وا دیارە ئەپڵ لە سیستمە نوێیەکەیدا کە iOS 12ـیە توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ڕێگری بکات لە کردنەوەی ئایفۆنەکانی لە لایەن ئەم ئامێرانەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا گوێبیستی ئەوە بووین کە کۆمپانیای ئەپڵ هەموو ڕێگاکان تاقیدەکاتەوە هەتاوەکو بە هیچ شێوەیەک نەتوانرێت ئایفۆنەکانی بکرێتەوە و وا دیارە لەم کارەیدا سەرکەوتوو بووە، سەرەڕای نەتوانینی ئامێرەکە بۆ شکاندنی پاراستنی ئایفۆنەکان بەڵام توانای هەیە زانیاری ئایفۆنەکان ڕابکێشێت ئەویش بە کۆدکراوی بە واتای ئەوەی هەوڵدان بۆ ئەم کارە سەختە.

هەر لەم بارەیەشەوە ئەفسەری پۆلیس John Sherwin دەڵێت “بە پێی ئەوەی بینیمان وا دیارە کارەکە زۆر وردترە” بەڵام پێشبینی ئەوە دەکات کە تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ئەم پارێزراویە واتە ئەگەری شکاندنی ئەم پاراستنە لە داهاتوودا نزیکە، هەرچەندە بەردەوام ڕێگای نوێ بڵاودەبێتەوە و بە دڵنیاییەوە هیچ شتێکیش پارێزراو نییە بەڵام ئەپڵیش بە تەواوەتی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە سەرجەم ئەو ڕێگایەنەی پاراستنی ئایفۆنەکان تێدەپەڕێنێت.

تاگەکان Gray Key
بۆچونی تۆ