10
کۆمپیوتەر 28, تشرینی یه‌كه‌م 2018

نەرمەواڵەی SnapChat Camera بە هەموو تایبەتمەندییەکانی کامێرای سناپچتەوە بۆ کۆمپیوتەر بەردەستکرا

پێتان وایە سناپچات چ بەهایەکی هەبێت بەبێ کامێراکەی؟ لەوانەیە هیچ نرخی نەبێت بەلای زۆر بەکارهێنەرانەوە. لە ڕاستیدا بەبێ کامێراکە ئەپەکە هیچی لێ نامێنێتەوە و ئەپێکی زۆر بێ کەموکوڕی دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆربەی تایبەتمەندییەکان لە وێنەگرتن و تۆماری ڤیدیۆیی و کاریگەری و ستیکەرەکان بە گشتی پشت بە کامێرا دەبەستن. ئەمەش بێگومان لە ماوەی ڕابردوودا تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست بووە، بەڵام وا دیارە سناپچات دەیەوێت بێتە ناو جیهانی کۆمپیوتەر و بەمەش کامێراکەی بۆ کۆمپیوتەر وەکو نەرمەواڵە بەردەستکرد.

بەم بۆنەیەوە سناپچات کامێرای سناپچاتی بۆ هەریەک لە ویندۆز و ماک بەردەست کرد، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران چێژ لە تایبەتمەندیەکانی ئەو کامێرایە بکەن، لە کاریگەری و فلتەر و هاوێنەکان لە کاتی چاتی ڤیدیۆیی و پەخشی ڕاستەوخۆدا لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان، کە بە خۆشحاڵییەوە ئەپەکە لەگەڵ یوتیوب و تویچ و سکایپ و زووم کاردەکات بەهۆی ئەوەی هەریەک لەم سەکۆیانە پەخشی ڕاستەوخۆ و گفتوگۆیی ڤیدیۆیی پێشکەش دەکەن.

بۆ داگرتنی نەرمەواڵەی SnapCamera کرتە لەم بەستەرە بکە، پاشان وەکو کامێرای سەرەکی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت جێگیری بکە و بۆ بەکارهێنانیشی هیچ پێویستت بە هەژماری سناپچات نابێت چونکە بژاردەی چوونە ژوورەوە نییە و ڕاستەوخۆ دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/Ae3nuKiTAsk”]

بێگومان ئەم هەنگاوەی سناپچات بۆ ئەوەیە ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاتر بکات، چونکە ڕکابەرەکانی خۆی، بۆ نمونە فەیسبووک، لەسەر زۆربەی سەکۆکان ئەم تایبەتمەندیانەیان بەردەست کردووە. چاوەڕوان دەکرێت هەر لە ڕێگەی کامێرای سناپچاتەوە لەسەر کۆمپیوتەر لە داهاتوودا داوای هەژماری سناپچات بکات و لەگەڵیدا زۆر تایبەتمەندی نایاب بەردەست ببن.

سەرچاوە :
تاگەکان Snapchat
بۆچونی تۆ