ئەپڵ
28, تشرینی یهكهم 2018
ئەپڵ نرخی چاککردنەوەی ڕوونمای iPhone Xrـی ئاشکراکرد

لە دوای بەردەستکردنی iPhone Xr لە بازاڕەکانی جیخان، ئەپڵ بە فەرمی نرخی چاککردنەوەی ڕوونمای ئەم مۆبایلەی دیاریکرد و نرخەکەش ١٩٩ دۆلارە.
گومانی تێدا نییە، کە یەکێک لەو پرسیارانەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەیکەین لە کاتی کڕینی ئایفۆنی نوێدا بریتییە لە نرخی گۆڕینی ڕوونما، لەبەرئەوە ئەپڵ لەگەڵ بەردەستکردنی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵیشیدا نرخی گۆڕین و چاککردنەوەی ڕوونمای دیایکرد، کە دەگاتە ١٩٩ دۆلار.
شایەنی باسە، تێچووی چاککردنەوەی ڕوونمای LCD لە iPhone Xr کەمترە بە بەراورد بە تێچووی چاککردنەوەی ئایفۆنە بەرزەکانی تر کە ڕوونمایان لە جۆری OLEDـە، بۆ نمونە، نرخی چاککردنەوەیiPhone XS دەگاتە ٢٧٩ دۆلار و هی iPhone XS Max دەگاتە ٣٢٩ دۆلار.
هەروەها ئەپڵ تێچووی گۆڕینی پاتری دوایین ئایفۆنەکانیشی ئاشکرا کردووە، کە ٦٩ دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدا نرخی چاککردنەوەی شووشەی پشتەوەی iPhone XR دەگاتە ٣٩٩ دۆلار، وە بە نرخی ٥٤٩ دۆلار بۆ iPhone XS، هەروەها بە ٥٩٩ دۆلار بۆ iPhone XS Max.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!