ئامێرە هەمەجۆرەکان
29, تشرینی یهكهم 2018
سکۆتەرێکی زیرەک بۆ مەلەکردنی ژێر ئاو

کاری ئەم سکۆتەرە زیرەکە خۆی دەبینێتەوە لە ئاسانکردنی مەلەکردن بۆ قوڵایی دەریاکان ئەمەش لە ڕێگەی پاڵنەرێکەوە کە لە ئامێرەکەدا جێگیرکراوە و جێگای ئاماژە پێدانیشە سکۆتەری ترایدێنت بەرهەمی کۆمپانیای Geneinnoـە، ئامێرەکە دوو هەڵبژاردەی خێرایی پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات ئەوانیش بە خێرایی 3.5 و 6.4 کیلۆمەترە بۆ هەر کاتژمێرێک، خێرایی یەکەمیان کە تا ڕادەیەک کەمە بۆ چێژ بینینە لە سروشت یان بەردەستکردنی ماوەیەکی زیاترە بۆ بەکارهێنەر هەتاوەکو بە ئارامی شوێنی مەبەست ببینێت وە خێرایی دووەم بۆ گەشتکردنی خێرایە و توانای هەیە هەتاوەکو قوڵی 50 مەتر لە ژێر ئاودا بڕوات.

زیرەکی سکۆتەرەکە خۆی دەبینێتەوە لە زانین و ڕێگریکردنی بۆ بەکارهێنان لە لایەن منداڵانەوە لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری زیادکردنی کەلوپەلی دیکە دەکات وەک زیادکردنی پاتری یان بوونی شوێن بۆ جێگیرکردنی کامێرا و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە کاتی گەشتکردن بە ئامێرەکە، سەبارەت بە توانستی پاتری ئامێرەکە ئەوا دەتوانێت هەتاوەکو 45 خولەک لە بەکارهێنان بەرگە بگرێت و لە کاتی نزیکبوونەوە لە تەواو بوونی توانستی پاتریەکە بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە و نرخی ئامێرەکەش دەگۆڕێت بە پێی ئەو زیادکراوانەی کە لەگەڵیدایە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی نرخی لە 400$ دۆلارەوە دەست پێدەکات هەتاوەکو 1000$ دۆلار و دەتوانیت بۆ زانیاری زیاتریش سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیا بکەیت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.