هەواڵ 29, تشرینی یه‌كه‌م 2018

کۆمپانیای هواوەی گاڵتە بە ئەپڵ و سامسۆنگ دەکات لە بەرامبەر خاوکردنەوەی مۆبایلەکانیان

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئیتاڵیا سزای سەپاند بەسەر هەردوو گەورە کۆمپانیای سامسۆنگ و ئەپڵ بە هۆکاری خاوکردنەوەیان بۆ مۆبایلەکانیان هەتاوەکو بەکارهێنەر ناچار بکەن بە کڕینی نوێترین بەرهەمەکانیان لەم بارەیەوە زانیاری زیاتر وەربگرە لەم بابەتەوە (ئیتاڵیا سزا بەسەر سامسۆنگ و ئەپڵ بە هۆی هێواشکردنەوەی ئامێرەکانیان دەسەپێنێت) ئێستاش کۆمپانیای هواوەی ئەم هەلەی قۆستەوە و هەوڵی گاڵتە پێکردن دەکات بە هەردوو کۆمپانیای ناوبراو ئەمەش لە جریوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەردەکەوێت و دەڵێت مۆبایلەکانی هەمیشە بە خێرایی دەمێننەوە.

ئەم کارەی کۆمپانیای هواوەیش یەکەم جار نییە چونکە لە کاتی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی Huawei Mate 20 Seriesـدا بەراوردی خێرایی مۆبایلە نوێیەکەی لەگەڵ هەردوو مۆبایلی Galaxy Note 9 و iPhone XS Max کردوو ئاشکرای کرد کە مۆبایلەکانی بە پێی تێپەڕبوونی کات بە هیچ شێوەیەک خاو نابنەوە و لە لایەن کۆمپانیاشەوە هەرگیز خاو ناکرێنەوە، بۆ ئەم مەبەشتەش کۆمپانیای ناوبراو بە هاشتاگی #BornFastStaysFast و #NeverSlowDown ڕیکلامی بۆ زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Mate 20 Series کرد بەڵام تەنها کات ئاشکرای دەکات کە چ مۆبایلێک بە پێی تێپەڕبوونی کات خاو نابێتەوە.

بۆچونی تۆ