هەواڵ
13, تشرینی دووهم 2012
کۆمپانياى Booz & Co کۆمپانیای ئەپڵ بە داهێنەرترین کۆمپانیای ساڵی ٢٠١٢ ناوەزەنددەکات.

لە لیستی داهێنەرترین کۆمپانیاکان کە ساڵانە کۆمپانیای Booz & Co بڵاوی دەکاتەوە، بۆ ساڵی سێێەم ئەپڵ پلەی یەکەمی داگیرکردەوە. لەم توێژینەوەیەدا کۆمپانیای ناوبراو پشتی بەچەندین ئامار بەستووە کە لەسەر ڕێژەیەکی زۆری خەڵک ئەنجامدراوە وپرسیاریان سەبارەت بە باشترین کۆمپانیا لێکراوە.
لەم ئامارەدا ئەپڵ ٨٠% داگیرکردووە کە ١٠% زیاترە لە ساڵی پار و بەمەش پلەی یەکەمی داگیرکردووە و بەدوایدا گووگڵ پلەی دووەمی بە ٤٣% داگیردووە و پاشان پلەی سێەم کۆمپانیای ٣ئێم و چوارەمیش سامسۆنگ داگیری کردووە.
سەرچاوە SlashGear
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!