10
ئەپڵ 30, تشرینی یه‌كه‌م 2018

چۆن بینەری کۆنگرەی ئەمڕۆی کۆمپانیای ئەپڵ دەبیت؟

بۆ یەکەم جارە ئەپڵ لە برۆکلن لە شاری نیۆرک کۆنگرە دەبەستێت. ئەمەش مانای وایە کۆنگرەکە سێ کاتژمێر زووتر لە چاو کۆنگرەکانی ڕابردووی ئەپڵ دەست پێ دەکات، بەڵام هێشتاش ئەپڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵ لەسەر ماڵپەڕی خۆیان کۆنگرەکە دەگوازنەوە.

بێگومان بۆ ئەم کۆنگرەیە، ئەپڵ ژمارەیەک لە پۆستەری بە لۆگۆی ئەپڵ بە دیزاینی جیاجیا لە یەکتری بۆ ئەم کۆنگرەیە بڵاوکردەوە. چاوەڕوان دەکرێت ئایپاد پڕۆی نوێ و ماکی نوێ، هەروەها گەڕانەوەی ماک مینیش لەم کۆنگرەیە بەدی بکرێن.

بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بینەری ئەم کۆنگرەیە بن دەتوانن ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ٥ بەکاتی هەولێر، لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە https://www.apple.com/apple-events لەسەر ماڵپەڕی ئەپڵ پەخشە زیندووەکەی کۆنگرەی ئەپڵ ببینن.

هەروەها دەستەی کەی ئای تی ئێن بۆ ڕووماڵی کۆنگرەکان، لەسەر پەڕی فەیسبووک بە شێوەی نوسین و وێنە چرکە بە چرکەی کۆنگرەکە ڕووماڵ دەکەن. دەتوانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە لەگەڵمان بن:

Facebook.com/Kitn.net

Instagram.com/Kitnnet

Telegram.me/kitnnet

Twitter.com/Kitnnet

تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ