ئەپڵ
30, تشرینی یەکەم 2018
ئەپڵ نەوەیەکی نوێی لە Mac Mini بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە ڕاگەیاند

ئەپڵ ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەیدا پەردەی لەسەر نەوەیەکی نوێی Mac Mini بە تایبەتمەندی نوێوە لادا. ئەم نەوەیەیی ماک مینی نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵی لەسەرە، لە جۆری ٥ ناوکی بۆ Core i5 و هەروەها ٦ ناوکی بۆ Core i7.

لە ڕووی ڕامەوە تا ٦٤ گێگابایت بژاردە بەردەستە بۆ خوازیاران، ئەمە لە کاتێکدا نەوەی پێشتر تەنها لە ١٦ گێگابایت ڕام وەکو بژاردە تا ٣٢ گێگابایت بەردەست بوو. هەروەها بیرگەی ناوخۆیی لە جۆری SSDـیە و تا ٢ تێرابایت بژاردە هەیە. ئەمە سەرباری ئەوەی ٤ یو ئێس بی جۆری USB-C هەیە و لە هەمان کاتدا دەرچەی HDMI و USB-A و Ethernetـیشی هەیە، کە پشتگیری ئینتەرنێت دەکات بە خێرایی ١٠ گێگابایت.
بێگومان ئەم نەوەیە بژاردەی لە پڕۆسێسەری Core i3ـەوە بە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت SSD بەردەستە و نرخی لە ٧٩٩ دۆلار دەست پێدەکات. لە ئەمڕۆوە داواکاری پێش وەختە کراوەیە و لە ٧ی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.
[su_youtube url=”https://youtu.be/hVEaL9izgjs”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!