10
ئەپڵ 30, تشرینی یه‌كه‌م 2018

نەوەیەکی نوێ لە MacBook Air بە ڕوونمای Retina و Touch IDـەوە ڕاگەیاندرا

لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆی ئەپڵ لە بڕۆکلن لە شاری نیۆرک، نەوەیەکی نوێ لە کۆمپیوتەری ماکبووک ئێیەر بە تایبەتمەندی و دیزایینی نوێوە نمایشکرا. ئەم نەوە نوێیەی ماکبووک ئێیەر خاوەنی ڕوونمایەک لە جۆری Retina و لێوارەکانی بە ڕێژەی ٥٠% لە چاو نەوەی پێشتر کەمترن، ئەمەش ئێیەری نوێ دەهێنێتە ڕیزی ڕوونما کەم لێوارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.

ڕوونمای ماکبووک ئێیەری نوێ لە ڕووی ڕووناکییەوە ئاست بەرزترە لە چاو ڕوونمای بەرهەمەکانی تری ماکبووک، کە ١٣.٣ ئینجە و ٤ ملیۆن پێکسڵ لەخۆی دەگرێت، هەروەک ڕوونی ڕەنگەکانی ٤٨% باشترن لەچاو نەوەی پێشتری.

ئەم ماکبووکە تەختەکلیلەکەی لە نوێترین جۆری تەختەکلیلی ئەپڵە بەناوی Butterfly Keyboard، وە بە ٤ جار جێگیرترە لە چاو نەوەی پێشتری، هەروەک ئێیەری نوێ خاوەنی تراکپادێکی گەورەترە بە ڕێژەی ٢٠% لە چاو ماکبووک ئێیەری پێشووتر. هەروەها ئەم ئامێرە پەنجەمۆری Touch ID هەیە بەڵام بەداخەوە Touch Barـی نییە.

هەروەها لە ڕووی دەنگەوە، بڵندگۆکانی باشتر کراون چونکە ستریۆن و دەنگیان بە ٢٥% بەرزترە. شوێنی دەرچەی بیستۆکی 3.5mm و USB-C و Tunderbolt 3ی هەیە. جێگای ئاماژەیە، پاتریەکەیشی توانای بەرگەگرتنی تا ١٣ کاتژمێر کارکردن هەیە بۆ لێدانی ڤیدیۆ و پەڕگە هاوشێوەکانی.

بێگومان لە گرینگترین پارچەکان لە کۆمپیوتەردا، کە شایەنی بایەخ بێت پڕۆسێسەرە. لە ماکبووک ئێیەری ٢٠١٨ دا نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەرە دووانە ناوکییەکانی ئینتێڵ بەکارهاتوون، لەگەڵ UHD Graphics. هەروەک پشتگیری ڕامی تا ١٦ گێگابایت دەکات، لەگەڵ بیرگەی ناوخۆیی تا ١.٥ تێرابایت لە جۆری SSD.

[su_youtube url=”https://youtu.be/hs1HoLs4SD0″]

بە پێی زانیارییەکان، ئەم ماکبووکە لە هەفتەی داهاتووەوە بە نرخێک کە لە ١١٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات، بە ڕەنگی زێڕی و زیوی و خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت.

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی کاتی نمایشکردنن لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی ئەپڵ:

 

سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ