ئەپڵ
30, تشرینی یهكهم 2018
ئەپڵ بە فەرمی وەشانی iOS 12.1ـی بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بەردەست کرد

هەر لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئەم ئێوارەیەی ئەپڵ لە شاری نیۆرک، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەپڵ، تیم کووک، بە فەرمی وەشانی iOS 12.1ـی بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد ڕاگەیاند، کە بە بەربڵاوترین وەشانی وەسفکرد لە مێژووی ئەم سیستەمە.
هەروەک تیم کووک ئاماژەی بەوەدا ئەم وەشانە لەگەڵ خۆیدا چەند تایبەتمەندیەک و چاکسازی و نوێکاریەکی لەگەڵ خۆیدا بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد هێناوە.
گرینگترین تایبەتمەندییەکان بریتین لە ٧٠ ئیمۆجی نوێ، پەیوەندی دەستەیی واتە گروپی لە فەیستایم کە تا ٣٢ کەس لە یەک کاتدا دەتوانن پەیوەندی بگرن. هەروەها چالاککردنی eSim لەسەر دوایین ئایفۆنەکانی، و ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی تریش.
لە ئێستادا ئەم وەشانە بەردەستە و دەتوانن لە ڕێگەی Settings>General>Software Update ئامێرەکانتان بۆ ئەم وەشانە نوێ بکەنەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!