هەواڵ
31, تشرینی یهكهم 2018
پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لە ڕووی کارکردنەوە هاوشێوەی Kirin 980 دەبێت

وا دیارە کۆمپانیای کوالکۆم ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لە مانگی دوازدەیەمی ئەم ساڵدا و ئاشکرایە کە پڕۆسێسەرە نوێیەکە 7 نانۆمەتر دەبێت ئەمەش هەتاوەکو ئاستێکی زیاتر پێشکەش بکات و وزەیەکی کەمتریش بەکاربهێنێت، لەم بارەیەشەوە ڕۆژنامەنووس ڕۆلاند کوانت دەڵێت Snapdragon 855 هەمان ژمارەی ناوکەکانی پڕۆسێسەری Kirin 980ـی دەبێت.
لەم کارەشدا 4 ناوک تایبەت کراون بە فەرمانە ئاساییەکان و 2 ناوکیش بەو فەرمانانەی کە تا ڕادەیەک قورسترن لەگەڵ 2 ناوکی دیکە بۆ فەرمانە زۆر قورسەکان، ئەمەش هەمان ژمارەکانن لە پڕۆسێسەری Kirin 980 کە ئەویش هەڵگری 4 ناوکی A55 و 2 ناوکی A76 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز لەگەڵ 2 ناوکی A76ـی دیکە بە خێرایی 1.92 گێگاهێرتز، لە لایەکی دیکەشەوە دەوترێت کوالکۆم بە نیازە شێوازی کارکردنی پڕۆسێسەرەکەی وەک پڕۆسێسەرەکەی میدیاتێک Helio X30 بێت کە هەشت ناوکیە و تیایدا 2 ناوک تایبەت کراوە بە فەرمانە زۆر قورسەکان و 8 ناوکەکەی دیکەش دابەش کراون بۆ دوو کۆمەڵی دیکە کە تایبەتن بە فەرمانە ئاسانەکان.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.