مایکرۆسۆفت 31, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت بووە دووەم بە نرخترین کۆمپانیای ئەمریکی

لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا، ئەمەزۆن بە فەرمی بووە دووەم بە نرخترین کۆمپانیای ئەمریکی کە نرخی گەیشتبێتە ١ ترلیۆن دۆلار. بێگومان، یەکەم جار ئەپڵ لە مانگی ٨ گەیشتە ئەو نرخە. لەو کاتەوە ئەپڵ بە ڕێژەی ٤.٤% نرخی بەرزبۆتەوە، بەڵام هی ئەمەزۆن بە ڕێژەی ٢٠% دابەزیووە. لە ئەنجامدا، ئەمەزۆن چیتر دووەم بە نرخترین کۆمپانیا نییە لە ئەمریکادا و ڕۆیتەرز دەڵێت ئەم شکۆیە لە ئێستادا بۆ مایکڕۆسۆفتە.

پشکەکانی مایکڕۆسۆفت بە ڕێژەی ١٣% بەرزبوونەتەوە، کە لەسەرەتای مانگی ٥ی ئەمساڵ ٩٥ دۆلار بووە و ئێستا ١٠٦.٩٦ دۆلارە. مایکڕۆسۆفت، کۆمپانیا گەورەکەی بواری نەرمەکاڵا، نرخی ئێستا ٨٢١ بلیۆن دۆلارە، لە کاتێکدا ئەمەزۆن نرخی ٨٠١.٣ بلیۆنە.

شایەنی باسە، دوایین داهاتەکانیان مایکڕۆسۆفت، کە لە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیاندران، جێگەی دڵخۆشی بوونە بۆ کۆمپانیا. بەم بۆنەیەوە، ئەگەر کۆمپانیا بیەوێت ببێتە سێیەم کۆمپانیای ئەمریکی کە نرخی بگاتە ١ ترلیۆن دۆلار، دەبێت پشکەکانی بە ڕێژەی ٢٢% بەرزببێتەوە و نرخیان بگاتە ١٣٠ دۆلار.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ