10
گەرمترین 31, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مۆبایلی Honor Magic 2 ڕاگەیەندرا، ٣ کامێرا لە دواوە و ٣ کامێرا لە پێشەوە!

نوێترین مۆبایلی هواوەی بریتییە لە Honor Magic 2، مۆبایلەکە ڕاگر(notch)ی نییە و شێوازی سکە(slider) بەکاردەهێنێت!

لە پشتەوەی مۆبایلەکە ٣ کامێرا و لە پێشەوەش ٣ دانەی دیکە بوونیان هەیە! کامێرای سەرەکی پشتەوە بە ڕوونی ١٦مپ بە هاوبەشی لەگەل کامێرایەکی ڕەش و سپی ٢٤مپ و دانەیەکی ١٦مپ لە جۆری گۆشە “زۆر” فراوان(Ultra Wide Angle) سیانەیەکی بەهیز پێک دەهێنن و دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم مۆبایلەش وەک P20 Pro و Mate 20 Pro ئاستێکی بەرزی هەیە، لە پێشەوەش کامێرایەکی ١٦مپ و دوانی دیکەی ٢مپ بوونیان هەیە!

مۆبایلەکە بە کیرین ٩٨٠ی هواوەی کار دەکات و پشتگیری بارگاوی بوونەوە بە توانای ٤٠ وات دەکات و پاترییەکە ٣٤٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە، ڕوونمای مۆبایلەکە ٦.٤ ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی فوول ئێچ دی.

مۆبایلەکە هەستەوەرێکی تایبەتی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە، خۆ ئەگەر ناشتەوێت هەموو جارێک بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکە سکەی مۆبایلەکە هەڵبدەیتەوە دەتوانیت هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بەکاربهێنیت!

مۆبایلەکە خاوەن دەرچەی USB Type-C و بلوتوث ٥ و dual-band GPSە، هەروەها خاوەن یاریدەدەرێکی تایبەتە بە ناوی Yoyo کە بە وتەی هواوەی توانای ئێجگار بەرز و تایبەتی لە فێربوونی ئامێریدا هەیە، بەڵام مۆبایلەکە هیچکام لە دەرچەکانی بیرگەی دەرەکی و دەرچەی بیستۆکی ٣.٥ میللی مەتری نییە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و سور و شین و بە جۆرەکانی ٦گب/١٢٨گب، ٨گب/١٢٨گب، ٨گب/٢٥٦گب بەردەستە بە نرخەکانی ٥٤٥ تا ٧٠٠ دۆلار لە چین، مانگی داهاتوو جۆری ٥١٢گب بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ