گووگڵ 31, تشرینی یه‌كه‌م 2018

گووگڵ reCAPTCHA v3 ڕاگەیاند و لەگەڵیدا ماڵئاوایی لە من ڕۆبۆت نیم بکەن

تاقیکردنەوەی Captcha، کە کورتکراوەی Turing Publicated Automatedـە، ڕێگە بە ملیۆنان ماڵپەڕ دەدات تا بزانرێت بەکارهێنەر ڕۆبۆتە یان بە ڕاستی مرۆڤە سەردانی ماڵپەڕەکەی دەکات. لەگەڵ وەشانی سێیەمی ئەم سیستەمە reCAPTCHA v3 بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەردەستکراوە، تا نەبێتە هۆی بێزاری بەکارهێنەران.

reCAPTCHA v3 بە بەراورد بە وەشانی پێشتر تاقیکردنەوەکانی لابردووە. ئەمەش واتای وایە لەمەودوا لەڕێگەی reCAPTCHA v3 بەکارهێنەر چیتر پێویست ناکات هیچ نوسینێک بنوسێت یان وێنەیەک دیاری بکات یان هەر شتێکی لەو شێوە بێزارکەرە ئەنجام بدات. شایەنی باسە، وەشانی تاقیکاری reCAPTCHA v3 لە مانگی ٥ی ئەمساڵەوە بەردەست کرا، بەڵام لە ئێستاوە بۆ پەرەپێدەران بەردەستە تا لەمەودوا لە پەڕەکانی وێب بەکاریبهێنن، کە بەکارهێنەران ڕۆژانە سەردانیان دەکەن.

گووگڵ دەڵێت بە بەکارهێنانی reCAPTCHA v3 پەڕەکانی وێب زۆر بە باشی دەپارێزرێن لە دژی زیانەواڵەکان و هێرشە زیانبەخشەکان. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، یەکەم وەشانی reCAPTCHA نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر وەشێندرا و هەمان سیستەم دواتر خزێندرایە ناو ئەندرۆیدیش، کە ReCaptcha Android API لە مانگی ٦ی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.

ئەگەر تۆش پەرەپێدەریت و دەتەوێت reCAPTCHA v3 لەگەڵ پەڕەکانی ماڵپەڕەکەت تێکهەڵکێش بکەیت، گووگڵ تەواوی کۆد و زانیاریەیە پێویستییەکانی لەم بەستەرە داناون. کرتە بکە.

لە خوارەوە بینەری ڤیدیۆی فەرمی reCAPTCHA v3 بن لەلایەن گووگڵەوە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/tbvxFW4UJdU”]
سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ