10
فەیسبووک 31, تشرینی یه‌كه‌م 2018

فەیسبووک ناوەستێت و سەرقاڵی لەبەرگرتنەوەی ئەپێکی ترە!

تا ئێستا فەیسبووک وەکو بەشێک لە سیاسەتەکانی بەردەوامە لە لەبەرگرتنەوەی ئەپی تری سەرکەوتوو، بە تایبەتی ئەو ئەپانەی کە هەواداری سەرەکیان چینی گەنجانن، هەروەکو چۆن زۆربەی تایبەتمەندیەکانی سناپچاتی برد و بەکاریهێنا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا میدیاکان پلانێکی نوێی فەیسبووکیان ئاشکراکردووە لە هەمبەر کۆپی و لەبەرگرتنەوەی ئەپێکی تر و بەکارهێنانی لە ناو خزمەتگوزاریەکانی خۆی.

ماڵپەڕی تێک کرەنچی تایبەتمەند لە بواری تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی، ئاماژەی بەوە کرد کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ڕاگەیاندنی ئەپێکی نوێ، کە ئامانج لێی بە پلە یەک گەنجان و تازە پێگەیشتووانن، ئەم ئەپەش هاوشێوەی ئەپی Musciallyـە کە ئێستا بووەتە TikTok و فەیسبووک دەیەوێت لەم ڕووانگەشەوە بەکارهێنەران بۆ ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی خۆی ڕابکێشێت.

ماڵپەڕی ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەپەکە ناوی Lasso دەبێت و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە بوونی گۆڕانی لەگەڵیدا، کە هەمان کردار و فرمانە کە ئەپی TikTok پێشکەش بە هەوادارانی دەکات لە ئێستادا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ