ئەپ و نەرمەکاڵا
1, تشرینی دووهم 2018
6 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەستن و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژادەکانن.
MSafe – Pro

ئەپێکی پێویستە و لە ڕێگایەوە دەتوانیت سەرجەم تێپەڕە وشەی هەژمارە جیاوازەکانت بپارێزیت. (داگرتن)
White Noise Pro: Sleep Sounds & Relax
ئەپەکە هەڵدەستێت بە کارپێکردنی مۆسیقا و دەنگە جیاوازەکانی سروشت هەتاوەکو یارمەتیدەر بێت بۆ خەوتن یان پشوودان. (داگرتن)
Cambi Photo Camera

ئەپێکی کامێرایە و زیاتر لە 130 فلتەری جیاوازت بۆ بەردەست دەکات و هەروەها دەتوانیت ڕێژەی کاریگەری فلەتەرەکە گۆڕانکاری تێدا بکەیت لە کەمەوە بۆ زیاتر. (داگرتن)
Bloons Supermonkey 2
لە لایەن ژمارەیەکی ناکۆتا لە باڵۆنەکانەوە هێرشت دەکرێتە سەر و تۆش پێویستە لە سەرت بەرگری بکەیت بە درێژایی 90 ئاستی جیاواز و بە بەکارهێنانی 90 چەکی جیاواز. (داگرتن)
League of Stickman: (Dreamsky)Warriors
لە یاریەکەدا تۆ ڕۆڵی نینجایەک دەبینیت و پێویستە لە سەرت بە بەکارهێنانی چەکی جۆراوجۆر بجەنگیت لەگەڵ دوژمنەکاندا هەتاوەکو براوە ببیت لە یاریەکەدا. (داگرتن)
Sigi – A Fart for Melusina
لە یاریەکەدا ڕۆڵی سوارچاک سیگی دەبینیت و پێویستە بجەنگیت لە پێناو ڕزگارکردنی خێزانی داهاتوویت مالۆسینا. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.