ئەپڵ
1, تشرینی دووهم 2018
ئاگاداربە لە نوێکردنەوەی کاتژمێری ئەپڵ بۆ وەشانی watchOS 5.1

ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبوونەوەی نوێکاری watchOS 5.1 کۆمپانیای ئەپڵ دەستبەجێ نوێکاری وەشانەکەی ڕاگرت بە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، سەبارەت بە کێشەکە و بە پێی ناڕازی ژمارەیەک لە بەکارهێنەران نوێکاری watchOS 5.1 لە پاش جێگیرکردنی لەسەر کاتژمێرەکە ڕاستەخۆ و بە تەواوی لە کاردەکەوێت و بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت کاتژمێرەکە دووبارە کار پێبکەیتەوە.
پاش ئەنجامدانی نوێکاریەکە لۆگۆی کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئامێرەکە جێگیردەبێت و ناتوانرێت تێبپەڕێنرێت سەرەڕای ئەوەش ئەم کێشەیە لەگەڵ زۆرێک لە مۆدێلی کاتژمێرەکانی ئەپڵدا ڕوویداوە تەنها ژمارەیەکی کەمیان نەبێت، سەبارەت بە چارەسەری کێشەکە هەتاوەکو ئێستا هیچ ڕێگایەک بوونی نییە و گەر تۆی بەکارهێنەریش نوێکاری وەشانەکەت پێگەیشتووە بە هیچ شێوەیەک نوێی مەکەرەوە و چاوەڕوانی نوێکاری دیکە بن لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.