ئای ئۆ ئێس
1, تشرینی دووهم 2018
کەلێنێکی ئاسایش لە iOS12.1 بە بێ کردنەوەی قوفڵ ڕێگەت دەدات بە بینینی لیستی پەیوەندیەکان

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەپڵ وەشانی نوێی بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و ئەپڵ وۆچ بڵاوکردەوە، و تا ئەم چرکە ساتە ئەم بڵاوکردنەوەیە باش نەڕۆیشتووە، چونکە WatchOS 5.1 بەهۆی کێشەوە ڕاگیراوە و لەگەڵ نوێکردنەوەی هەندێک کاتژمێری ئەپڵ توشی وەستان هاتوونە.
بەم بۆنەیەوە لەگەڵ وەشاندنی iOS 12.1، کێشەیەکی ئاسایش لەلایەن کەسێکەوە بەناوی خۆسێ ڕۆدریگێز تێیدا دۆزرایەوە، ئەمەش کاتێکە کە لەسەر ڕوونمای قوفڵیت بەبێ کردنەوەی ئامێرەکە دەتوانیت دەستت بگات بە لیستی پەیوەندییەکان لەڕێگەی سیریەوە.
بۆ خۆ پاراستن لەم کێشەیە دەتوانیت لە Settings پاشان Siri & Search و پاشان Access when Locked ناچالا بکە.
بۆ بیینی شێوەی دەست گەیشتن بە لیستی پەیوەندییەکان بەبێ کردنەوەی قوفڵ، لە خوارەوە بینەری ڤیدیۆکە بن:
[su_youtube url=”https://youtu.be/ojigFgwrtKs”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!