10
گووگڵ 1, تشرینی دووه‌م 2018

گووگڵ براوەکانی خەڵاتی Material Designـی بۆ ساڵی 2018 بە چوار ئەپ بەخشی

مەتێریاڵ دیزاین لە گووگڵ لە زۆرینەی ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی بەکاردەهێندرێت، ئەمەش لە پێناو هێشتنەوەی ڕووکاری ئەم ئەپ و خزمەتگوزاریانە بە شێوەیەکی چونیەک لەسەر تەواوی سیستەم و سەکۆکان.

بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک گووگڵ خەڵاتی Material Design بەو ئەپانە دەبەخشێت کە زمانی مەتێریاڵ دیزاینیان بە شێوەیەکی نمونەیی لە ئەپەکانیان جێبەجێکردووە و بەکارهێناوە. ئەمساڵیش گووگڵ براوەکانی ئەم خەڵاتەی ڕاگەیاندن و براوەکانیش لە ناو سەتان ئەپی بەشدرابوو لە خەڵاتەکە هەڵبژێردراون. ئەپەکان لە چوار بەشی جیاواز هەڵبژێردراون، ئەوانیش: expression و innovation و experience و adaptation. هەریەک لە براوەکان ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ساڵانەی SPANـی گووگڵ بۆ دیزاین خەڵاتەکە و ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.

ئەپی براوە لە بەشی Expression بریتییە لە KptnCook، کە ئەپێکە خوانی تەندروست پێشکەش دەکات.

براوەی بەشی Innovation ئەپی Lyft بوو، کە ئەپێکە خزمەتگوزاری گواستنەوە پێشکەش دەکات بە شێوەیەکی پێشکەوتوو.

ئەمە لە کاتێکدا، خەڵاتی بەشی Expierence بەخشرا بە ئەپی  Simple Habit Meditation، کە ئەپێکی تایبەتە بە تێرامان بۆ خەڵکانێکی سەرقاڵ بە مەبەستی بەخشینی ئاسوودەیی بە لاشە و مێشک.

چوارەم ئەپ و کۆتای ئەپ کە خەڵاتی مەتێریاڵ دیزاینی پێ بەخشراوە، ئەپی Anchor لە بەشی Adaptation، کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە دروستکردنی پۆدکاستی تایبەت بە خۆیان.

 

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ