10
گەرمترین 1, تشرینی دووه‌م 2018

ڤایبەر تایبەتمەندیەکی نوێ و گرنگی بۆ ئەپەکەی زیادکرد

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ڤایبەر وەشانێکی نوێی لە ئەپی خۆی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکردەوە، کە تایبەتمەندیەکی نوێ و گرنگی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، ئەویش تایبەتمەندی دەستکاریکردنی نامەیە لە دوای ناردنی، وەکو لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە:

سەرباری ئەوە، چەند چاکسازیەکیش لەم وەشانە جێبەجێ کراون، بۆ نمونە شێوەیەکی نوێ لە هاوبەشیکردنی Screen Shot لەگەڵ هاوڕێکانت. هەروەک ئاماژە بەوەش کراوە کە لەم وەشانەدا چاکسازی لە چوستی و کێشە و کەلێنەکان کراوە، بەمەش ئەزموونێکی باشتر بە بەکارهێنەران لەسەر ڤایبەر دەخشێت.

ئەگەر تۆ خاوەنی مۆبایلێکی ئەندرۆیدیت و ڤایبەر بەکاردەهێنیت، ئەوا لەسەر هەر نامەیەکی نێردراو پەنجە بگرە بۆ ماوەیەکی درێژ و بەمەش بژاردەی Edit واتە دەستکاریکردن هەیە و دەتوانیت نامەکانت دەستکاری بکەیت لە دوای ناردنیان. لە ڕاستیدا، کەسی بەرامبەر دەزانێت کە نامەکە دەستکاری کراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەم تایبەتمەندییە شایەنی بایەخە.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لەسەر ئای ئۆ ئێس بەردەست نییە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ئای ئۆ ئێسیش بەردەست بکرێت.

لەم بەستەرەوە بۆ ئەندرۆید دوایین وەشانی ڤایبەر دابگرە

سەرچاوە :
تاگەکان Viber
بۆچونی تۆ