گەرمترین 1, تشرینی دووه‌م 2018

لەوانەیە Royole ببیتە یەکەم کۆمپانیا کە مۆبایلێکی توانست بە چەمانەوە ڕابگەیەنێت

بێگومان مۆبایلی خاوەن ڕوونمای چەماوە هەمیشە لە خەیاڵی زۆربەماندابووە و پێشبینی گەیشتنیان کراوە بە شێوەیەک لە شێوەکان، بەڵام ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بینران تەنها چەمک و نمونە بوون و دانەیەکی ڕاستەقینەمان نەبینی بە فەرمی بخرێتە بازاڕەوە. بەڵام لەوانەیە Royole Corporation بەهۆی FlexPai ـەوە پێشبڕکێکە بباتەوە و ببێتە یەکەم مۆبایلی چەماوە، کە مۆبایلێکە لە قەبارەدا تابلێتە بەڵام دەچەمێتەوە و وەکو کتێبێک و قەبارەکەی نزیک دەبێت لە مۆبایلێک.

ئێستاش پێش ئەوەی تۆ خۆزگە بە سەردەمی ئەم جۆرە مۆبایلانە بخوازیت، ئەوا لە کۆتایدا گەیشتن، لەخوارەوە ڤیدیۆیی نمایشی مۆبایلی ناوبراو ببینە و دەسپێکی چەرخی مۆبایلە چەماوەکان بە دی بکە. لە ڕاستیدا ئامێرەکە پێدەچێت کاری مابێت. ئەوەی دەبینرێت مۆبایلەکە لە کاتی چەمانەوەیدا زۆر ئەستور و گەورە دەردەکەوێت، هەروەها سیستەمەکەش وا پێدەچێت تێکەڵاوی هەبێت لە کاتی ئیشکردندا و زۆر چوست نییە، ئەمە بەتایبەتی کە دەچەمێندرێتەوە، دەبینرێت ڕوونماکە فلاش لێ دەدات پێش ئەوەی سوڕانەکان ئەنجام بدات.

لە ڕووی ناوخۆییەوە، ئەم ئامێرە زنجیرەی سناپدراگۆنی ٨٠٠ی لەسەرە، لەوانەیە نرخی بۆ جۆری ٦ گێگابایت ڕام لە ١٥٨٨ دۆلار دەستپێبکات. هەروەک داواکاری پیشوەختەش دەستی پێکردووە و لە مانگی ١٢ بۆ کڕیاران ڕەوانە دەکرێت و دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە ڕکابەرێکی زۆری لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ پەیدا ببن. هەروەک پێشبینی دەکرێت مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگیش لە هەفتەی داهاتوو نمایش بکرێت. ئەمە جگە لەوەی دەنگۆی ئەوە هەیە کە هواوەی و ئێڵجیش کار لەسەر ئامێری چەماوەی خۆیان دەکەن لە ئێستادا. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە لە خاڵی ڕۆیشتنین بەرەو چەرخی مۆبایلە چەماوەکان، بەڵام پێدەچێت کەمێک کاتی تری پێویست بێت.

تاگەکان FlexPai
بۆچونی تۆ