ڕێنمایی 2, تشرینی دووه‌م 2018

پێش ئەوەی گلەیی بکەیت، بزانە خێرایی ئینتەرنێتی پێویست چەندە بۆ ئیشپێکردنی ناوەڕۆکە جیاوازەکان

ئینتەرنێتی هێواش یەکێکە لە ناخۆشترین ئەو شتانەی ڕۆژانە بێزارت دەکات، بۆ نمونە، لە کاتی لێدانی فیلمێک یان ڤیدیۆیەک یان ئەنجامدانی یاری بە شێوەی سەرهیڵ لەگەڵ هاوڕێیانت یان هەر کارێکی تر، بەڵام پێش ئەوەی سکاڵا و گلەیی لەو خزمەتگوزارییە بکەیت کە بەکاری دەهێنیت، ئاوا پێویستە بڕی مێگابتی پێویست بزانیت بۆ ئیشپێکردنی پەڕگە و ناوەڕۆکە جیاوازەکانی سەر ئینتەرنێت، ئەمەش بۆ ئەوەی کە بتەوێت ئەو ناوەڕۆکە بەبێ کێشە کاربکات، ئەوا دەبێت خەمی خۆت بخۆیت. بەم بۆنەیەوە، لەم بابەتە باسی خێرایی پێویست دەکەین بۆ ئیشپێکردنی ئینتەرنێتە و ناوەڕۆکە جیاوازەکانی.

  • ١ تا ٣ مێگابت لە چرکەیەکدا: گونجاوە بۆ کردنەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێت و ئیمەیڵ
  • ٣ بۆ ٤ مێگابت لە چرکەیەدا: ئەمە کەمترین خێراییە کە پێویستت بێت بۆ لێدانی ڤیدیۆ لەسەر پێگەکانی ڤیدیۆیی وەکو نێتفلیکس و هاوشێوەکانی، هەروەک ئەم خێراییە تەنها لەسەر یەک ئامێر، بە پێچەوانەوە کە هەمان ئینتەرنێت بە دوو ئامێر بدرێت و بتەوێت لە یەک کاتدا فیلم یان ڤیدیۆ لێ بدەیت ئەوا ڕووبەڕووی وەستان دەبیتەوە.
  • لە ٥ بۆ ١٠ مێگابت لە چرکەیەکدا: بۆ نمونە تێتفلیکس ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی دەکات کە خێرایی ئینتەرنێتەکەیان لە ٥ مێگابت کەمتر نەبێت ئەگەر بیانەوێت سەیری ڤیدیۆ بکەین بە HD، بە هەمان شێوەش یوتیوب بۆ ئەم ڕوونیە واتە HD بەرەو سەر پێویست بەو بڕە خێراییەیە.
  • لە ١٠ بۆ ٢٠ مێگابت لە چرکەیەکدا: ئەمە کەمترین خێرایی بۆ ئەزموونێکی باشی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، بە شێوەیەک ئاسایی فایل و پڕەگەکان دەتوانیت دابگریت و هەروەها بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە هەورییەکانی وەکو درایڤ و ئایکلاود و ئەمانە چێژ بەخشتر دەبن بە بوونی ئەم خێراییە.
  • ٢٠ مێگابت یان زیاتر لە چرکەیەکدا: ئەمە خێراییەکی گونججاوە ئەگەر تۆ ئینتەرنێت لەسەر زیاتر لە ئامێرێک لە ماڵەوە یان شوێنی کار بەکاربهێنیت و سودی لێ وەربگریت بۆ پەخش و سەیرکردنی ڤیدیۆیی جۆرایەتی واتە کوالتی بەرز.

تێبینی: بۆ گۆڕینی مێگابت بۆ مێگابایت ئەوا پێویستە بڕی مێگابتەکە دابەشی ٨ بکەیت. بۆ نمونە ١٠ مێگابت\٨= ١.٢٥ مێگابایت.

تاگەکان InternetSpeed
بۆچونی تۆ