گەرمترین

ئامارەکانی چارەکی سێیەمی ساڵ بڵاوکرانەوە و هواوەی دووبارە لە پێش ئەپڵە!

ئاماری Strategy Analytics دەربارەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و دوای ئەوەی لە چارەکی پێشتر هواوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پێش ئەپڵ کەوتەوە، ئەمجارەش دووبارە لە پلەی دووەمە!

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا ٣٦٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەک بەڕێ کراونەتە بازاڕەکانی جیهان کە ئەمەش دابەزینە بە ڕێژەی ٨.٤٪ بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی پار و سەبارەت بە سامسۆنگیش، هەرچەندە فرۆشی زەبەلاحە کۆرییەکە لە ٨٣.٤ ملیۆن مۆبایلەوە دابەزیوە بۆ ٧٢.٣ ملیۆن مۆبایل بەڵام هێشتا لە پلەی یەکەمە و ٢٠.١٪ی بازاڕی داگیرکردووە.

هواوەی دووبارە لە پێش ئەپڵە و لە ٣٩.١ ملیۆنەوە بازی هەڵداوە بۆ ٥١.٨ ملیۆن و بەمەش ١٤.٤٪ی بازاڕی داگیرکردووە، هاوکات ئەپڵ فرۆشی ئەپڵ لە ٤٦.٧ ملیۆن زیادی کردووە بۆ ٤٦.٩ ملیۆن و بە ١٣٪ی بازاڕ لە پلەی سێیەمە.

شاومیش توانیویەتی گەشەیەکی بەرچاو بکات و پلەی چوارەم لە ئۆپۆ وەربگرێت.

سەرچاوە :

2 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257