فۆتۆشۆپ
17, تشرینی دووەم 2012
چۆنیەتى دروست کردنى ستایلى ئاوى(ڕوون) لە فۆتۆشۆپ.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، خۆشەویستان ئەگەر ئێمە لەو فێڵ و تەڵەکانەورد بینەوە کە بە بەرنامەی پێشکەوتووی بواری گرافیک و دیزاین فۆتۆشۆپ دەکرێن ئەوا بە پەرتووک و بەوانەی فێرکاری بە بێ سنور لە پێگە ئینتەرنێتییەکاندا دەست دەکەون، ئەمڕۆ منیش دەمەوێت بەم بابەتە ببمە بەشێک لە نیشاندانی فێل و تەڵەکەکانی بەرنامەی فۆتۆ شۆپ ئەویش ئەوەى دەمەوێت باسى بکەم چۆنییەتى دروست کردنى ستایلى ئاوى(ڕوون)ـە، کە بەچەند هەنگاوێکى ئاسان دەکرێت وەک لە وێنەکاندا ڕوونم کردۆتەوە:
1-سەرەتا فایلێکى نوێ بکەوە بەداگرتنى Ctrl+N
2-نوسینێک بنوسە ئارەزووی خۆت.
٣-بڕۆ Layer> Layer Style > Blending Options
پاشان هەروەکو لەم دوو وێنەی خوارەوە ڕوون کراوەتەوە Blending Options بۆ ئەم نوسینەی زیادت کرد ڕێک بخە و نمونەیەکی وەکو ئەم وێنەیەی سەرەوەت بۆ دەردەچێت.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/66cce14753-yak.jpg” width=”600″ height=”450″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/8a6ae7fb74-du.jpg” width=”600″ height=”450″ lightbox=”yes” align=”center”]
سەرفراز و سەرکەوتووبن و بەهیوای سوود لێوەرگرتن.