هەواڵ 2, تشرینی دووه‌م 2018

کۆمپانیای Jaybird بیستۆکی دژە ئاوی Tarah Proـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای Jaybird لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی بیستۆکی Tarah Pro و کۆمپانیای ناوبراویش بەڵێن دەدات پاتریەکەی بەرگەی 14 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام بگرێت، گرنگترین تایبەتمەندیەکانی کاتژمێرەکە بوونی تایبەتمەندی EQـە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپی Jaybirdـەوە تایبەت بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی تایبەتمەندی Magnetic Snap Lockـە، شایەنی باسە ئەم بیستۆکانە یەکەم بیستۆکی وەرزشی کۆمپانیاکەیە کە بەرهەمی هێنابێت.

بیستۆکەکە بە تەنها بارگاویکردنەوەی بۆ ماوەی 5 خولەک دەتوانیت بەکاریبهێنیت هەتاوەکو 2 کاتژمێر هەروەها لە ڕێگەی تایبەتمەندی Magnetic Snap Lockـەوە و لە کاتی لێکردنەوەی لە گوێت یاخود لە کاتی کردنە ملت بۆ بیستۆکەکە ڕاستەوخۆ بیستۆکەکە لە گۆرانی لێدان دەوەستێت هەروەها دووبارە دەکەوێتەوە کارکردن کاتێک بیستۆکەکە دەکەیتەوە گوێت، لەگەڵ ئەوەشدا توانای بەرگەگرتنی بۆ ئاو هەیە بە پێی ڕێژەی IPX7 کە توانای بەرگەگرتنی هەیە هەتاوەکو 30 خولەک.

سەبارەت بە تایبەمەندی EQ ئەوا لە ڕێگەی ئەپی Jaybirdـەوە و بە بەکارهێنانی خوارزمیەکانی Jaybird دەتوانرێت ڕێکخستنێکی تایبەتی EQ دروست بکەن، هەروەها ئەم هەڵبژاردەیە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لەسەر دروستکردنی فایلێکی دەنگی ناوازە بە واتای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی ناوازە و بەدی نەکراو بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات، بیستۆکەکە لە ڕێگەی دەرچەی USBـەوە بارگاوی دەکرێتەوە و لە ئێستاشدا بەردەستە لە کۆگاکاندا بۆ فرۆشتن بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سەوز بە نرخی 160$ دۆلار.

تاگەکان Tarah Pro
بۆچونی تۆ