ئەپ و نەرمەکاڵا
3, تشرینی دووهم 2018
8 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Cartogram – Map Wallpapers & Backgrounds

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت شوێنێکی جوگرافی لە سەر نەخشە دیاری بکەیت و پاشان بیکەیتە پاشەبنەمای مۆبایلەکەت و هەروەها دەتوانیت ڕەنگی نەخشەکە گۆڕانکاری تێدا بکەیت پێش جێگیرکردنی وەک پاشەبنەما. (داگرتن)
GST Calculator Pro – Tool

ئەپێکی ژمێردەرە و لە ڕێگایەوە دەتوانیت ڕێژەیەکی سەدی دیاریبکەیت و دوگمەیەکی تایبەتی بۆ دابنێیت لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانیت وەک ژمێردەرێکی ئاسایی کارەکانی لێکدان و کەمکردن و کۆکردنەوە و هتد لە ڕێگاوە ئەنجام بدەیت. (داگرتن)
Incognito Browser – Browse Anonymously 2018

وێبگەڕێکی ناوازەیە لە ڕێگایەوە دەتوانیت گەڕانەکانت ئەنجام بدەیت بێ ئەوەی تۆمار بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا لە سەرجەم ڕیکلامە بێزارکەرەکان دەگرێت لە ماڵپەڕەکاندا و جیاواز لە وێبگەڕەکانی دیکە خێرایە و کێشی کەمە. (داگرتن)
Multi-Screen Voice Calculator Pro
ئەپێکی ژمێردەرە و هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی سەرجەم چالاکییە بیرکاریەکان کە ئەنجامدراون لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە فەرمانە دەنگیەکان بە چەند زمانێک دەکات لەوانە ئینگلیزی و تورکی. (داگرتن)
Simplicon Icon Pack

ئەپەکە کۆکراوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئایکۆنەکانە و لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە زۆرینەی لانچەرە بەناوبانگەکان دەکات، ئەپەکە زیاتر لە 4800 ئایکۆن و 100 پاشەبنەما لە خۆدەگرێت. (داگرتن)
Tap knife VIP
یاریەکی بنیادنانە و تیایدا دەبێت گوند و شارۆچکە دروست بکەیت لە ڕێگای شکاندنی هەندێک لە بەرهەم و پێکهاتەکان لە نێو بەردەکاندا. (داگرتن)
Classic Sudoku Premium

یاریەکی سۆدوکۆی کلاسیکیە بە سیستمی 6×6 و 9×9 و 12×12 و هیچ ڕێکلامێک لە خۆناگرێت. (داگرتن)
Dead Bunker 4 Apocalypse

یاریەکی ترسناکە و تیایدا دەبێت ڤایرۆسێک لەناو ببەیت کە بڵاوبووەتەوە لە نێو کۆمەڵێک خەڵدا بۆ پاراستنی خەڵکانی دیکە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.