هەواڵ
3, تشرینی دووهم 2018
ڤیڤۆ مۆبایلی vivo Y93ـی بە پاتریەکی بەهێز و Snapdragon 439ـەوە ڕاگەیاند

ڤیڤۆ لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی vivo Y93ـی بە فەرمی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی waterdropـە لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە هەروەها مۆبایلەکە بۆ یەکەم جاریەتی کە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 439ـی بنیادنراو بە FinFET و بە تەکنیکی 12 نانۆمەتر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 439
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Funtouch OS 4.5
- توانستی پاتری: 4030 میللی ئەمپێر
- ڕەنگ: Starry Black، Sunset Red
- نرخ: 230$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە بۆ فرۆشتن

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.