هەواڵ
3, تشرینی دووهم 2018
یەکەم نوێکاری ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 6T کرا

مۆبایلی OnePlus 6T سەرەڕای نەگەیشتنی بە دەستی بەکارهێنەران بە هۆکاری ئەوەی پێویستە هەتاوەکو بەرواری 6/11/2018 چاوەڕێبکەن، بەڵام ئەمە ڕێگای لە کۆمپانیای وەن پڵەس نەگرت نوێکاری بۆ مۆبایلە نوێیەکەی ڕەوانە بکات هەتاوەکو چاکسازی و باشترکردنی سیستمەکەی بۆ بەکارهێنەران دابین بکات، نوێکاریەکە مۆبایلی OnePlus 6T دەکاتە وەشانی OxygenOS 9.0.4.
لە نوێکاریەکەشدا گرنگیەکی زۆر دراوە بە باشترکردنی کامێرای مۆبایلەکە لە کاتی چرکاندنی وێنە سێڵفیەکان هەروەها زیادکردنی کۆتا کاریگەرییەکان لە باری Nightscape Modeـی بەکارهێنراو بۆ ئەو شوێنانەی ڕووناکی تێیدا کەمە، شایەنی باسیشە نوێکاریەکە کاردەکات لەسەر چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و باشترکردنی مۆبایلەکە لە ڕووی توانستی پاتریەوە لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر خێرا کردنەوەی مۆبایلەکە کراوە لە کاتی کردنەوەی لە ڕێگەی هەستەوەری پەنجەمۆر یاخود ناسەرەوەی ڕووخسار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.