هەواڵ
3, تشرینی دووهم 2018
یاری Fortnite جێگیرکراوە لەسەر نیوەی یەکەکانی ئامێری Nintendo Switch

ئاشکرایە یاری فۆرتنایت لە ماوەی ڕابردوودا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردبوو هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەردەستبوونی یاریەکە لەسەر زۆرینەی سیستمی مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان و کۆمپیوتەرەکان، لەم بارەیەوە کۆمپانیای Nintendo دەڵێت یاری فۆرتنایت جێگیرکراوە لەسەر نیوەی یەکەکانی ئامێری Nintendo Switch لە هەموو جیهاندا، جێگای ئاماژە پێدانیشە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Nintendo سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 23 ملیۆن یەکە لە ئامێرەکانی Nintendo Switch لە هەموو جیهاندا ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت لە ئێستادا ڕێژەی 11.5 ملیۆن یەکە لەم ئامێرە یاری فۆرتنایتی لەسەر جێگیرکراوە هەرچەندە ئەم ڕێژەیە بە تەواوی دیاریکراو نییە بەڵام بە سەرکەوتنێکی گەورەی یاری فۆرتنایت دادەنرێت کە توانیویەتی بە دەستی بهێنێت لەسە ئامێرەکە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.