10
گەرمترین 3, تشرینی دووه‌م 2018

ماریۆ لە تەمەنی 84 ساڵید کۆچی دوایی کرد…چیرۆکەکەی بزانە

ماریۆ سیگڵ، ئەو پیاوەی کە یاری سوپەر ماریۆیی بەناوەوە کراوە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سیگڵ پیاوێکی بازڕگانی بە بنچینە ئیتاڵیییە و لە ئەمریکا لە واشنگتن پەرەی بە ژیانی خۆی داوە. لە ساڵی ١٩٨٠ کۆگایەکی خۆی بە گرێبەست بە نینتێندۆی ئەمریکی دەدات و ئەوانیش بڕیار دەدەن ناوی یاریە نوێکەیان بە ناوی ئەوەوە بکەن.

لە ڕاستیدا، یاری سوپەر ماریۆ بۆ یەکەمجار ناوی Jumpman دەبێت بەڵام نینتێندۆ بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی بۆ ناوێکی تەواو دەدات. سیگڵ دەڵێت مینۆرۆ ئاراکاوە، کە بەڕێوەبەری بەشی ئەمریکای ئەوکاتی نینتێندۆ بووە، پێی ڕاگەیاندووە کە پاڵەوانی یاریەکە ناوی ئەوی هەڵگرتووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ناوبراو خۆی پاراستووە لە ناوبانگ، بەڵکو ویستویەتی لە ڕێگەی دەستکەوتەکانی ژیانی بەناوبانگ ببێت.

ماریۆ سیگڵ هاوسەرەکەی بەناوی دۆنا و ٤ منداڵ و ٩ نەوەی لە دوای خۆی بە جێ هێشتووە.

شایەنی باسە، زنجیرەی ماریۆ بە یەکێک لە سەرکەوتووترین زنجیرەی یارییەکان دادەنرێت لە مێژووی یارییە ڤیدیۆییەکاندا.

لە ئێستادا و زنجیرەی سەرکێشی، Super Mario Odyssey، پڕ فرۆشترین یارییە لە سەر ئامێری نیتێندۆ سویچ و تا ئێستا ١٢ ملیۆن کۆپی (وێنەی) لێ فرۆشراوە.

سەرچاوە :
تاگەکان Mario
بۆچونی تۆ