ئای ئۆ ئێس
4, تشرینی دووهم 2018
باشترین 5 ئەپ بۆ سەیرکردنی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن لەسەر مۆبایلەکەت

هەندێک جار لەوانەیە ئارەزووی بینینی پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنیەکان بکەیت لە مۆبایلەکەتەوە بە هۆکاری بەردەست نەبوونی تەلەڤیزیۆن یاخود کاتێک لە سەفەردایت، هەر بۆیە لەم بابەتەدا تۆی خوێنەر ئاشنا دەکەین بە 5 ئەپ بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانیت بینەر کەناڵەکانی تەلەڤیزین ببیت.
GLARAB

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بینەری کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکان و تەنانەت ڕادیۆییەکان ببیت و پشتگیریش لە کەناڵە عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و فارسیەکانیش دەکات، ئەپەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە و خوودی خۆم لە مێژە بەکاریدەهێنم.
Filmon

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە بینەری زیاتر لە 300 کەناڵی تەلەفیزیۆنی ببە لەسەر ئامێری ئەندرۆید و ئایفۆنەکەت.
Melody Now

ئەم ئەپە تایبەتە بەو کەسانەی ئارەزووی بینەر بوونی کەناڵەکانی میلۆدی دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە فلیم و زنجیرەکان لە خۆدەگرێت.
TVPlayer

ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات بینەری کۆمەڵێک کەناڵی جۆراوجۆر ببیت لەوانە کۆمەڵەی کەناڵەکانی SKY و زیاتر.
Mobdro

ئەپەکە تا ڕادەیەک لە نێو بەکارهێنەراندا ناوبانگی هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە کەناڵە عەرەبی و جیهانیەکانی لە خۆگرتووە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.