هەواڵ
5, تشرینی دووهم 2018
یاری Super Mario Run ڕێژەی 300 ملیۆن داگرتن تێدەپەڕێنێت

یاری Miitomo یەکەم یاری کۆمپانیای Nintendo بوو لەسەر مۆبایلەکان بەڵام لای زۆرێک یاری Super Mario Run بە یەکەمین یاری ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە دادەنرێت و سەرەڕای ئەوەش ژینگەی کارتێکەر بە یاریەکە لەو کاتەدا زۆر لە بار بوو بۆ بەناوبانگ بوونی بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنی یاریەکە هەندێک لە بەکارهێنەران بە دڵنەبوونیان بۆ یاریەکە ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەمەش یاریەکە بەردەوام بوو لە شکاندنی ڕێژەی بەرزی داگرتن.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا یاریەکە بەردەوام بوو لە ڕێژەی داگرتن هەتاوەکو ئێستا کە گەیشتووەتە 300 ملیۆن داگرتن، لەم بارەیەشەوە Shuntaro Furukawa بەڕێوبەری کۆمپانیای Nintendo دەڵێت: بە نزیکی دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی یاری Super Mario Run و هەتاوەکو ئێستاش داگرتنی یاریەکە بەردەوامە بە تایبەت لە وڵاتەکانی دیکەی وەک دەرەوەی یابان کە لە سەدا 90%ـی ڕێژەی داگرتنەکان پێکدەهێنێت، هەروەها کۆمپانیای Nintendo ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یاریەکە قازانجێکی زۆری نەبووە بەو شێوەیەی چاوەڕوانی لێدەکرا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.