ئۆپۆ 5, تشرینی دووه‌م 2018

چەند وێنەیەکی نوێی مۆبایلی Oppo A7 دزەپێکران

نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان لە بارەی مۆبایلی Oppo A7 ئاشکرایکردووە مۆبایلەکە هەمان دیزاینی مۆبایلی Realme 2ـی دەبێت بەڵام لە ئێستادا چەند وێنەیەکی نوێ دەریدەخات گۆڕانکاری لە دیزاین و تایبەتمەندی مۆبایلەکەدا دەبێت و تا ڕادەیەکی کەم جیاوازی دەبێت لەگەڵ مۆبایلی Realme 2، مۆبایلەکە وا دیارە خاوەنی نۆچێکی بچوک دەبێت لە شێوەی دڵۆپە لە ڕوونماکەیدا هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سوور و شین و ئاڵتونی درەوشاوە بەردەست دەبێت.

لە وێنەکەی خوارەوەدا دەردەکەوێت دیزاینی بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە چەند هێڵێکی تێدایە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر هەیە مۆبایلەکە بەشی پشتەوەی دروستکراو بێت لە شوشە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە لە ڕووی دیزاین و تایبەتمەندیەوە تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ Realme 2 بەڵام کامێرای سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە لە جیاتی 8 مێگاپێکسڵ.

 Oppo A7-render

گرنگترین تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکان:-

  • ڕوونما: بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720 پێکسڵ و بە دووری 18:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 3
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
  • ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
  • بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: 13+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 4230
  • بەرواری بەردەستبوون: پێشبینی دەکرێت لە 13/11/2018 بە فەرمی ڕابگەیەنرێت
  • نرخ: 230$ دۆلار
تاگەکان Oppo A7
بۆچونی تۆ