ئەپ و نەرمەکاڵا
6, تشرینی دووهم 2018
چەند ئەپ و یاریەک بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی
ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
CPU Identifier Pro
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت زانیاری ورد و تەواو لەسەر سەرجەم تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەت بزانیت وەک جۆری پڕۆسێسەر و تایبەتمەندیەکانی ڕوونما و کامێرا و پڕۆسێسەری گرافیکی و هەستەوەرەکان.
DayGram – One line a day Diary
بێگومان ئەپەکانی تێبینی نووسین لە ژمارە نایەن بەڵام ئەم ئەپە خاوەنی دیزاینێکی سادەیە و ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی بگەڕێیت بە دوای ئەو تێبینیانەی کە نووسیوتن هەروەها لە کاتی نەنووسینت بۆ تێبینی خاڵێک دادەنێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا تێبینیت نەنووسیوە، ئەپەکە هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە 100.000 جار دابەزێنراوە لە کۆگای گووگڵ پلەی.
Iconic: logo maker, icon designer & button creator
ئەپەکە یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی لۆگۆی سادە هەتاوەکو بۆ هەر مەبەستێک کە بتەوێت بەکاریبهێنیت.
voice recorder pro
ئەپێک بۆ تۆمارکردنی دەنگ بە کوالێتی بەرز و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەت پێدەدات بە شێوازێکی ئاسان دەنگەکە دەستکاری بکەیت.
Word Connect PRO
یاریەکی بەسوودە تیایدا دەبێت وشە ئینگلیزیەکان ڕێکبخەیت بە پێی ڕەنگەکان.
Demong Hunter VIP – Action RPG
VIDEO
یاریەکی سەرکێشیە زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە جەنگکردن، لە یاریەکەدا ڕۆڵی ڕاوچیەک دەبینیت کە چەکێک بە 6 هەڵبژاردەی جیاوازەوە بەکاردەهێنێت و زمانی سەرەکی یاریەکەش یابانیە بەڵام دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ فەڕەنسی و ئینگلیزی.
Kingdom Defense 2: Empire Warriors – Tower defense
یاریەکی پلان داڕشتنە تیایدا لە جێگای ئەوەی بجەنگیت پێویستە لەسەرت ناوچەی ژێر دەستت بپارێزیت لە دوژمنەکان.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.