هەواڵ
6, تشرینی دووهم 2018
کۆمپانیای Nintendo بەم زووانە ئەپی یوتیوب بۆ سەکۆی Switch بەردەست دەکات

بێگومان زۆرینەمان ئەپی یوتیوب بەکاردەهێنین لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانمان بەڵام هەتاوەکو ئێستا ئەپی یوتیوب بەردەست نەکراوە لەسەر سەکۆی Switch هەرچەندە لە ئێستادا وا دیارە کۆمپانیای Nintendo دەیەوێت ئەپەکە بەردەست بکات لەسەر ئەم سەکۆیە کە تایبەتە بە یاری، ئەپی یوتیوب لە بەرواری 8/11/2018 و بە وەشانێکی تایبەت بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی Switch ئەمەش لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی کۆمپانیاکەدا دەردەکەوێت لەسەر ماڵپەڕی Nintendo، شایەنی باسە ئەپی یوتیوب لە ماوەی ڕابردوودا بەردەستکرا بوو بۆ هەریەک لە سەکۆی یاری 3DS و Wii U هەر بۆیەش پێشبینی دەکرا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی Switch.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.