سامسۆنگ
6, تشرینی دووهم 2018
سامسۆنگ دەیەوێت ڕەنگی سپی لە مۆبایلی Galaxy Note 9 ڕابگەیەنێت

ڕۆژی ڕابردوو چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی Galaxy Note 9 دەرکەوت بە ڕەنگی سپی، سەرەڕای ئەوەش زۆرێک لە بەکارهێنەران پێشبینی ڕاگەیاندنی ڕەنگی سپی ئەم مۆبایلە ناوازەیەیان دەکرد بەڵام ئەم ڕەنگە یەکێک نەبوو لە هەڵبژاردەکانی سامسۆنگ هەتاوەکو ئێستا، بەڵام هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی Galaxy Note 9 ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە سامسۆنگ لە پلانیدایە ڕەنگی سپی لە مۆبایلەکە بەردەست بکات پێش کۆتایی هاتنی ساڵ، شایەنی باسیشە بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان سامسۆنگ لە پلانیدایە لە داهاتوویەکی نزیدا چیدیکە ڕەنگی سپی لە مۆبایلەکانی بەردەست نەکات بەڵکو تەنها ڕەنگەکانی ڕەش و شین و زەرد و خۆڵەمێشی و سوور و سەوز بەردەست بکات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.