هەواڵ
6, تشرینی دووهم 2018
چەند وێنەیەکی دزەپێکراو دیزاین و تایبەتمەندی مۆبایلی Vivo X21S ئاشکرا دەکات

ئەم مۆبایلەی کۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ یەکەم جارە دەردەکەوێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەند وێنەیەکی ڕاستەقینەی مۆبایلەکە دزەپێکران ئەمەش دیزاینی مۆبایلەکە لە بەشی پشتەوە و پێشەوە دەردەخات لەگەڵ هەندێک لە تایبەتمەندیەکانیدا، مۆبایلەکە وا دیارە لە ڕووی دیزاینەوە خاوەنی نۆچێکی بچوک دەبێت لە ڕوونما لەسەر شێوەی دڵۆپە لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی، شایەنی باسە سەرەڕای ئەوەی هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندە مۆبایلەکە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.41 ئینج و بە ڕوونی +FullHD لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 660 بە خێرایی 1.95 گێگاهێرتز و ڕامێک بە قەبارەی 6 گێگابایت بە بیرگەی ناوکی 128 گێگابایت لەگەڵ باتریەک بە توانستی 3330 میللی ئەمپێر و کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 هەروەها خاوەنی دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوەی بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە هەتاوەکو ئێستا زانیاری لە بارەوە ئاشکرا نەکراوە.


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
[…] ماوەی ڕابردوودا چەند دزەپێکراو و دەنگۆیەکمان لەبارەی ئەم مۆبایلەوە بۆ ئێوە گواستەوە و بڵاوکردەوە. […]