هواوەی 6, تشرینی دووه‌م 2018

ڕێکەوتی فەرمی بەردەستبوونی Android 9 Pie بۆ هواوەی P20 و Mate 10 ئاشکرا کرا

لە دوای ماوەیەک لە تاقیکاری Android 9 Pie بۆ مۆبایلە کۆنەکانی، هواوەی ڕێکەوتی بەردەستکردنی EMUI9.0 بۆ هەریەکە لە P20 و Mate 10 بە فەرمی دیاریکرد کە لە ١٠ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.

ئەم هەواڵە لەسەر هەژماری فەرمی هواوەی لەسەر تۆڕی وەیبووی چینی بڵاوکراوەەتەوە، کە پۆستەرەکە لە خوارەوە هاوپێچ کراوە. هەروەکو دیارە زنجیرەی P20 و Mate 10 نوێکردنەوەی Android 9 Pie ـیان پێ دەگات. ئەوانیش: P20, P20Pro, Mate RS, Mate 10, Mate 10 Pro, Honor 10, Honor Play, Honor View 10.

دەربارەی نوێکاریەکانی EMUI9.0 کە بۆ ئەم دوو زنجیرە مۆبایلە بەردەست دەبێت، ئەوا گشت ئەو چاکسازیانەی کە گووگڵ لە وەشانی پای سیستەمی ئەندرۆید بۆ پاتری بەردەستکردووە بۆ ئەم مۆبایلانە بەردەست دەبێت، هەروەک چاکسازی زۆر لە ڕووی توانستی کارکردن و نوێکارییەکانی هواوەی خۆی لە جوڵەکانی سەر ڕوونما و چەندین نوێکاری تریش لەگەڵ ئەم وەشانە بەردەست دەخرێن.

ڕێکەوتی ١٠ی ئەم مانگە کە بۆ بەردەستکردنەکە دیاریکراوە، ڕێک ٩٠ ڕۆژ دەکات لەو کاتەوەی کە وەشانی پای لەلایەن گووگڵ بۆ کۆمپانیاکان بەردەستکراوە تا ئەوانیش بۆ مۆبایلەکانی خۆیان بەردەستی بخەن. ئەمە جێگەی خۆشحاڵییە، چونکە لە وەشانەکانی پێشتر بەکارهێنەران لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر پاشان وەشانی نوێیان پێدەگەیشت. جا ئەمە پڕۆژەیەکی گووگڵ بێت یان خێرا کارکردنی هواوەی بێت بۆ بەردەستکردنی وەشانی نوێ بۆ مۆبایلە سەرەکییەکانی، ئەوا هەنگاوێکی ڕاستە بەرەو ئاراستەیەکی دروست.

سەرچاوە :
تاگەکان Huawei
بۆچونی تۆ