سامسۆنگ 6, تشرینی دووه‌م 2018

وردەکاری دەربارەی مۆبایل چەماوەکەی سامسۆنگ لە کۆنگرەی سبەی سامسۆنگ + چۆن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆ دەبیت

سبەی ڕێکەوتی ٦\١١\٢٠١٨ کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی هەولێر کۆنگرەی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ لە شاری سانفرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا، لە Moscone West Convention Center بەڕێوەدەچێت. سەرباری ئەوەی ئەم کۆنگرەیە زیاتر تایبەتە بە پەرەپێدەران و تێیدا باسی گۆرانکارییەکان لە ڕووی نەرمەواڵەوە دەکرێت، بەڵام پێدەچێت سامسۆنگ بۆ یەکەمجار بە فەرمی مۆبایلە چەماوەکەی نمایش بکات. لەم هەواڵە زیاتر لەسەر مۆبایلە چەماوەکە بخوێنەوە، کرتە بکە.

بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بینەری ئەم کۆنگرەیە بن، ئەوا سامسۆنگ لەسەر یوتیوب پەخشەکە دەگوازێتەوە، لە خوارەوە ڤیدیۆکە دانراوە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/MguV4zQc3L0″]

جێگەی باسە، دوایین ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن سامسۆنگ هیچ نمونەیەکی زیندوو لە مۆبایلەکە نمایش ناکات، بەڵکو تەنها وێنەی مۆبایلەکە پێشانی پەرەپێدەران دەدات و هەندێک وردەکاری دەربارەی دەخاتە ڕوو.

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی چەمکە مۆبایلی چەماوەن:

 

سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ