ئۆپۆ
7, تشرینی دووەم 2018
ئۆپۆ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی RX17 Pro و RX17 Neoـی بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و دوو کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ لە کۆنگرەیەکیدا لە ئیتاڵیا هەردوو مۆبایلی RX17 Pro و RX17 Neoـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکان لە ڕووی تایبەتمەندیەوە جیاوازیەکی زۆریان نییە، هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونمان کە بە شێوەیەکی زۆر خێرا و لە ماوەی 0.41 چرکە مۆبایلەکە دەکاتەوە هەروەها خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەمان جۆری ڕوونما و بە هەمان قەبارەشەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو مۆبایلەکە کاردەکەن بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی RX17 Pro:-
- ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شووشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 6
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+20 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- توانستی پاتری: 3700 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا SuperVOOC دەکات بە خێرایی 10V/5A
- نرخ: 686$ دۆلار بۆ جۆری 6/128
- بەرواری بەردەستبوون: 16/11/2018

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی RX17 Neo:-
- ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شووشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 6
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 660
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3600 میللی ئەمپێر
- نرخ: 400$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 16/11/2018
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.